بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی کێبڕکێیەکانی کاراتەی پاڵەوانێتی ئاسیا کە لە قەزاقستان بەڕێوە دەچێت، زەبیحوڵڵا پوورشیب پاڵەوانی ئیلامیی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کاراتەی ئێران لە کێشی 84- لە کێبڕکێی کۆتای بەرانبەر "شیمادا" لە ژاپۆنەوە چووە مەیدان و لە حاڵێکدا کە ئەو دیدارە تا دوایین چرکەکان دوو بە دوو یەکسان بوو، پوورشیب خاڵی سێهەمی وەرگرت و بۆ شەشەمین جار لە کێبڕکێیەکانی کومیتەی تاکەیی توانی میدالیای زێڕ لە مل بکات.
پوورشیب ڕۆژی ڕابردوو بە بردنەوە بەرانبەر ڕکابەرەکانی خۆی لە کۆریای باشوور، فەلەستین و عەرەبستان گەییشتە دیداری کۆتایی.
زەبیحوڵلا پوورشیب کاراتەکاری ئیلامی لەدایک بوونی 24 ی پووشپەڕی 1367 لە شاری چەرادل لە پارێزگای ئیلامە.