وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو ولاتە ئامادەیە هەموو گەمارۆکان دژی ئێران، هەڵبوەشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماثلەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هێنانە ئارای پاگەندەگەلێک دژی ڕۆڵ و دزەی ناوچەیی ئێران، وتی: ئێمە وەکوو دەوڵەت، پابەند بە بەرەنگار بوونەوەی دزە و ڕۆڵی ئێران لە سەرتاسەری ناوچەکە لەوانە پاڵپشتیی لە هێزە بەوەکالەتەکان لە یەمەنین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسیش وتی: ئەوە هەنگاوێکی گرینگ و باشە.

سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەناش وتی: لایەنی باشی پێشکەوتن لە دانوستانەکان ئەوەیە کە ئێمە ئێستا تێگەییشتنێکی هاوبەشمان لە دقەەکە هەیە کە بنەمانی دانوستانەکان سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی دەبێت، هەرچەندە هیشتا دەقێکمان نییە، بەڵام گەڵاڵەی گشتیمان بۆ باس و گفتوگۆ سەبارەت بە ئەو دەقە هەیە. کەواتە ئەوە هەنگاوێکی ئەرێنییە. بە بڕوای من هێشتا کاری زۆرمان بۆ بەڕێوە بردن هەیە. ناتوانین دۆخێک قبووڵ بکەین کە ئێران لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت و هاوکای خێرایی بەرنامەی ناڤۆکییەکەی خۆی بباتە پێشەوە.

بە وتەی پرایس، ئەوەی کە ئێمە لە دانوستانەکانی ئەم دواییە ئەزموونمان کرد، پێشکەوتن بوو، بەڵام خێرایی ئەو پێشکەوتنە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەس نییە.

پرایس سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێرانیش وتی: هەر ئەو جۆرە کە وتوومانە ئامادەین ئەو گەمارۆیانەی کە دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکین هەڵبوەشێنینەوە. ئێرانییەکان ئەوە دەزانن. ئەوە لە بنەڕەتدا فرمووڵێکە کە لە ساڵی 2015، کاتێک کە رێککەوتن کرا، لە ساڵی 2016 کاتێک کە لەلایەن گرووپی 1+5 و ئێرانەوە بەڕێوە چوو، باش دیار بوو. ئێم ئامادەین ئەو گەمارۆیانە کە دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکین هەڵبوەشێنینەوە، ئاڵبەت کاتێک کە ئێران بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەڵسوکەوت بکات و ئیزنی چاوەدێری بدات.