سەرۆکی پێشووی بەشی کاروباری ئێران لە یەکینەکانی لێکۆڵینەوەی هەواڵگری سوپای ئیسرائیل لەسەر هۆکاری بەڕێوەنەچوونی بژاردەی سەربازی ئەو ڕژێمە دژی ئێران باسی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئاتلانتیک، دێنی سیترینوویک، سەرۆکی پێشووی بەشی کاروباری ئێران لە یەکینەی لێکۆڵینەوەکانی هەواڵگری سوپای ئیسرائیل بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە ئەو ماڵپەڕە، لەسەر هۆکاری بەڕێوەنەچوونی بژاردەی سەربازی ئەو ڕژێمە دژی ئێران باسی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییەی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە پاگەندەی بەرپرسانی تێلاڤیڤ سەبارەت بە ئامادەسازی ئەو ڕژێمە بۆ هێرش بۆ سەر ئێران، نووسی: سەرەڕای ئەوە، بە پێی بەهێز بوونەوەی توانی مووشەکی زەوین بە ئاسمانی ئێران کە زیاتر بە پێی سیستەمی مووشەکی ئێس 300 ی ڕووسیا و سیستەمی خۆجەیی وەکوو باوەڕ 373 و سێهەمی جۆزەردان چالاکن، کێشەی ستراتیژیکی زیاتری بەرانبەر ئیسرائیل دەبێت.