بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆجا وێڕای وەبیرهێنانەوەی کوشتنی ئێزدییەکان لە شەنگال، وتی: خەڵکی شەنگال بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریان دەوێ. گەرچی هیچ هەڕەشەیەک لە لایەن ئێزدییەکان دژی تورکیا بوونی نییە بەڵام هێزە ئەمریکییەکان بەردەوام بوردومانیان دەکەن. هۆکاری دژایەتی ئێوە لە گەڵ ئێزدییەکان چییە؟ دەست لە بوردومانی ئێزدییەکان هەڵبگرن. ئەم بوردومانانە درێژەی ئەو کارەیە داعش نەیتوانی بە ئەنجامی بگەینێت.
ئەو وتیشی: لە حاڵێکدا کە رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کوشتنی ئێزدییەکان بە ژینۆساید دەزانێت، ئێوە هیچ لێکۆڵینەوەیەک لە سەر داعش ناکەن.
ناوبراو رەخنەی لە کردەوەی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گرت و وتی: ئێوە لە حاڵێکدا سەدان جار ناوچە کوردنشینەکان بوردومان دەکەن کە هیچ هێرش یان هەڕەشەیەک دژی ئێوە بوونی نییە.
ئەو هەروەها بە مەولوود چاووش ئۆغلووی وت: ئێوە تا ئێستا وەزیرێک نەبوون کە بەدوای پێک هێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتیدا بێت.