بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەحمەد وەحیدی لە کۆبوونەوەی هاوبەشی باڵوێزەکانی وڵاتانی دراوسێ لە گەڵ پارێزگارەکانی پارێزگا سنوورییەکانی وڵات, وتی: سیاسەتی ستراتیژیکی کۆماری ئیسلامی هاوکاری لە گەڵ دراوسێیەکانە.
ئەو وێڕای ئاماژە بە دەفرایەتییەکانی ئێران و بازاڕەکانی ئەودیوی سنوور, وتیشی: لە رێگای بەرنامەداڕشتنێکی یەکگرتوو دەتوانین رێژەی هەناردە کردن و ئاڵوگۆڕی ئابووری لە گەڵ دراوسێیەکان بەرز بکەینەوە و ئەم ستراتژیە دەتوانێ یارمەتیدەری ئابووری نەتەوەیی و دەسەڵاتی ناوچەیی بێت.
ناوبراو داکۆکی کرد: ئەو ستراتژییە ئابووری وڵات پتەو دەکات و هەروەها دەبێتە هۆی زوربوونەوەی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچە.
وەحیدی هەروەها ئاماژەی بۆ سیاسەتی هاوکاری لە گەڵ دراوسێیەکان کرد و وتیشی: دیپلۆماسی لە گەڵ جیهان بنەمای سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە بەڵام بێگومان بۆ ئێمە دراوسێیەکان لە سەرووی ئەو سیاسەتە دان و پاشان وڵاتانی دۆستی دیکەی ناوچەکان بۆ ئێمە گرینگن.
وەزیری ناوخۆ پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێی وەکوو هۆکاری پێکهێنانی ئاسایش لە ناوچە لێک دایەوە و وتی: وەزارەتی ناوخۆ بەدوای گەشەی ئابووری سنوورییە و لەم بوارەدا پارێزگاران دەسەڵاتی تەواویان هەیە بۆ ئەوەی پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ناوچە سنوورییەکان بێننە ئاراوە.