باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق پێش لە ئەوەی کە شوێنێکی دیپلۆماتیک بێت، وەکوو ناوەندێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سەربازی وایە کە لە هەمان کاتدا، ڕاسپاردەیی هێرشی فەرهەنگی لە خاکی عێراقیشی لە ئەستۆیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هەوڵە کاولکارییەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەمێکە ناڕەزایەتی پارت و لایەنەکان، بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە. لە هەمان پێوەندیدا، ماوەیەک لەمەوپێش "نەسر شمری" جێگری ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق بووەتە هێلانەی شەیتان.

ڕاستی ئەوەیە کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە خاکی عێراق دەمێکە لە ڕاسپاردەی دیپلۆماتیکی خۆی لە بغدا دوور گرتووە. ئەمڕۆ هەمووان باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق، گەورەترین بنکەی سەربازی لە پێتەختی ئەو وڵاتە دەزانن. ئەمریکییەکان ئێستا سیستەمی دژە ئاسمانی و دژە مووشەکی " سی رام" ی لە دەڤەری باڵوێزخانەی خۆی جێگیر کردووە و دوایین هەواڵەکان باس لە ئەوە دەکات کە دەیانەوێت لە سیستەمی پاتریۆتیش کەڵک وەربگرن.

سەرجەم ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئەمریکا چەکی سەربازی قورسی خۆیی لە باڵوێزخانەی واشنتۆن لە بەغدا هێشتووەتەوە. لە هەمان پێوەندیدا، بەدر زیادی ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان وتی: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە باڵوێزخانەوە بۆ بنکەی سەربازی گۆڕدراوە. ئەو باڵوێزخانە بووەتە هەڕەشەیەک لەسەر بەغدا چونکوو چەکی قورسی زۆری تێدایە.

ئەو کەسایەتییە سیاسییەی عێراق لە دریژەدا وتیشی: سیستەمی سی رامی ئەمریکا بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتووانی نزیکی ناوچەی سەوزی بەغدا. باڵوێزخانەی ئەمریکا ناوەندی ئیدارەی ئۆپراسیۆنی جەنگی و هەڕەشەیەکی ئاشکرا دژی ئاسایش و سەروەریی عێراقە.

محەمەد بەیاتی نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دوور کەوتنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ڕاسپاردە دیپلۆماتیکەکەی خۆی لە خاکی عێراق، جەختی کرد کە ئەو باڵوێزخانەی هیچ جۆرە خزمەتگوزاییەکی دیپلۆماتیک ئەنجام نادات. ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: دروست کردنی باڵوێزخانەیەک بە ئەو گەورەییە و لە حاڵێکدا کە هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکی دیپلۆماتیک ناکات، نیشانی دەدات کە ئەو شوێنە لە جیاتی باڵوێزخانەی بووەتە بنکەیەکی سەربایز گەورە.

ڕاسپاردە نادیپلۆماتیکەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق تەنیا لە بواری سەربازی و ئەمنیەتی کوت نابێتەوە بەڵکوو سەرتر لە ئەوەشە. باڵوێزخانەی واشنتۆن لە بەغدا هاوکات لە گەڵ ئەوەی کە بووەتە شوێنێکی سەربازی، چالاکیی دژە فەرهەنگی و دژە کۆمەڵاتیش لە خاکی عێراق ئەنجام دەدات.