بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی تورکیا ئالان، هەزاران تورکیەیی ئەمڕۆ یەکشەمە لە گۆڕەپانی کارتالی ئەستەنبۆڵ لە ژێر باراندا و بۆ دژایەتی لە گەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان و هەژاری، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەردۆغانیان ئیدانە کرد.
خۆپیشاندەران دروشمیان دەدا: "بەسە ئێمە دەمانەوێ بژین"، "درۆی دەمامک و مەودای کۆمەڵایەتی کۆتایی هات". ئەوان هەروەها سیاسەتەکانی پارتی داد و گەشە کە بەرزبوونەوەی ئاستی بێکاری و هەژاری بەدواوە بووە، ئیدانە دەکەن.
ئەم خۆپیشاندانە لە سەر داخوازی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشی بەڕێوە چوو. خۆپیشاندەران خوازیاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی مووچەن.
کەناڵی هەواڵدەریی یسپوتنیک بە بڵاوکردنەوەی وێنەهایەک لەم خۆپیشاندانە، نووسی: هەزاران کەس لە ئەستەنبۆڵ دژی گرانی، هەژاری و نزم بوونی ئاستی مووچە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و داوای لە کار کشانەوەی دەوڵەتیان کرد.
شیاوی ئاماژەیە چەند حەوتەیەکە بایەخی لیری تورکیا زۆر دابەزیوە و لە زۆربەی شارەکاندا دژی ئەم دۆخە خۆپیشاندان بەڕێوە چووە.