رەسووڵ ئیبراهیمی پاسکیڵ سواری لێهاتووی کوردستانی لە کێبەرکێیەکانی خولی نایابی پاسکیل سواریی چیا لە ئاستی ئێران پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەسووڵ ئیبراهیمی پاسکیل سواری لێهاتووی کوردستانی لە کێبەرکێیەکانی خولی نایابی پاسکیل سواریی چیا پلەی دووهەمی بە دەست هێنا و میداڵیای زیوی بردەوە.

قۆناغی دووهەم و کۆتایی کێبەرکێیەکانی پاسکیل سواریی ژنان و پیاوان بە بەشداری ٤٠ وەرزشوان و بە میوانداری شیراز بەڕێوە چوو.

لە ئەنجامی ئەم کێبەرکێیەدا هەروەها یانەی پاسکیل سواری قوروە وەکوو نوێنەری کوردستان پلەی دووهەمی بەشی یانەیی بە دەست هێنا.