بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرانس 24، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەولەتی وزی ناڤۆکی لە لێدوانێکدا وتی: بە پێی مەبەستێکی سیاسی کە لە نێوان دانوستانکارەکان لە ڤیەنا هەیە، ئەگەری گەییشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان دوولایەن، هێشتا هەیە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی زیادی کرد: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە نزیکەوە دانوستانەکان شوێنگیری دەکات. ئاساییە کە ئاژانس بەشێک لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە، بەڵکوو ڕۆڵی چاوەدێری بە سەر ئەو مادانە کە لەسەر ڕێککەوتن کراوە، لە ئەستۆیەتی.
گرۆسی لە درێژەدا وتیشی: ئێمە زۆر هیوادارین کە لایەنە جیاوازەکان خێرا پێکەوە ڕێککەوتن بکەن.ڕاستی ئەوەیە کە لە ساڵی 2015ەوە تا ئێستا گۆڕانکارییەک لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران دروست بووە. ئێران ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆیی بەرز کردووەتەوە و ئەمڕۆکە بەرەیەکی نوێ لە سانتریفیوژەکان لە ئەو وڵاتە خەریکە خولانەوەن.
ناوبراو وتیشی: هەموو لایەنەکان بەدوای گەڕانەوە بۆ شێوەی سەرەتایی ڕێککەوتنی ناڤۆکین. هاوپەیوەند بە پرسگەلێکەوە کە سەبارەت بە ئۆرانیۆمی 90 لەسەد لە ئێران دێتە ئاراوە ئەبێ بڵێین کە ئاژانس، ڕاستیی ئەو زانایاریانە پشت ڕاست ناکاتەوە. ئێستاکە، پیتاندنی ئۆرانیۆمی سەدا 90 لە ئێران بوونی نییە، بەڵام مەودایەکی کەم لە نێوان ئۆرانیۆمی 60 لەسەدی و 90 لەسەدی هەیە.