بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وڵاتی بیلاروسیا بە زۆرەملێ و ناچاری بەشێکی زۆری کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەو، کە لە نێو شارەکان ماونەتەوەو لە ماوەی 24 کاتژمێردا بە سێ فرۆکەی تایبەت زیاتر لە 700 کۆچبەر رەوانەی عێراق و ھەرێم دەکرێنەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە شارپرێسی راگەیاند، بەشێکی زۆر لە کۆچبەران لە ھۆتێل و شوقەی مانەوەیان دەستگیرکراون، راستەوخۆ گەیەندراونەتە فرۆکەخانەو رەوانەی عێراق دەکرێنەوەو کە لەرێگەی فرۆکەخانەی ھەولێرەوە دەگەرێنەوە.
فرۆکەی یەکەم شەوی پێنج شەممە بەرێکەوتوەو فرۆکەی دووەم کەمێکی تر بە رێ دەکەوێت و سبەی بەرەبەیانیش فرۆکەی سێیەم بەرێ دەکەوێت و لە ئێستادا لە فرۆکەخانەی مینسک قەرەباڵخیەکی زۆری کۆچبەران دروست بوە، بەشێکی زۆری کۆچبەران بە نیگەرانی و دڵشکانەوە ئامادەکاریی دەکەن بۆ گەرانەوەیان چونکە بە زۆرەملێ دیپۆرت دەکرێنەوە.
Publish Date: ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ١٠:٥٦
بیلاروسیا هەڵمەتی "بە زۆر" ناردنەوەی کۆچبەرە کوردەکانی دەستپێکرد و ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەکی کۆچبەران دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.