بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوای لە مەسروور بارزانی کرد تا دەست لە ڕەوایی دان بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت.
مەسروور بارزانی لەم دواییەدا لە لێدوانێکدا وتبووی: ئەگەر پەکەکە لە کوردستانی سووریا نەچێتە دەرەوە، تورکیا دەتوانێت لەوێ ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنیوز، پەیەدە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە ئەو لێدوانە، نووسی: لە حاڵێکدا کە بەڕێوەبەری خۆسەر لەلایەک ئەبێ لەگەڵ هێرشەکانی حکومەت و ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا کە بە چەکی ناتۆ هاتوونەتە مەیدان و گرووپە تیرۆریستییەکانی شەڕ بکات، و لەلایەکی تریش گرووپەکانی سەر بە بەڕێوەبەری خۆسەر لە ژێر گوشاری سیاسیدان، مەسروور بارزانی لە زمانی حکومەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆگانەوە قسە دەکات. ئێمە قسەکانی مەسروور بارزانی دژی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەزانین و ئەو قسانە وەکوو ڕەوایی دان بە حکومەتی تورکیا و خزمەت بە ئەوان دێنینە ئەژمار.
لە بەیاننامەکەی پەیەدە هاتووە: پەکەکە بۆ ئازاد کردنی ناوچە کوردنشینەکان 4 هەزار کوژراوەی داوە. ئێمە وەکوو پەیەدە دەسخۆشی لە پەکەکە دەکەین. حکەمتی هەرێم لە جیاتی قسەگەلێک کە خەسار لە یەکگرتوویی کوردەکان دەدات، ئەبوایە لە ئەو رێگایە لەگەڵ ئێمە هاوکاری دەکرد.