بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی 6 کەس و ناوەندێکی ئێران بە بیانووی بێ بنەمای دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێران هەوڵە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ئێرانی لە درێژەی سیاسەتی شکست خواردووی زیاترین گوشاری ترامپ و لە ڕووی داماوی و ناڕەواییەوە وەسف دەکات و ئیدانەی دەکات.
خەتیب زادە جەختی کرد: ئەو جۆرە بەلارێ بردنەی ڕای گشتی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە خۆی پێشینەی درێژەی لە دەستێوەردان لە وڵاتانی جیاواز بە شێوەی جیاوازی هەیە، بێ بنەما و لە درێژەی فیرودانی ڕای گشتی ئەو وڵاتە لێک دەدرێتەوە.