سەرۆک‌کۆمار وتی: ئێران و تورکیا دەبێ وێڕای بە ئەنجام گەیاندنی نەخشەرێگای هاوکارییەکان کە لە بەرنامەی هەردوو وڵات دایە, ئامادەی پتەو کردنی پێوەندی تا ئاستی هاوکارییە هەمەلایەنەکان بن.

بە پێی هەواڵی مێهر, سەید ئیبراهیم رەئیسی لە دیدار لە گەڵ مەولود چاووش ئوغلوو وێڕای ئاماژە بەوەی کە گەشەی پێوەندی نێوان دوو وڵات بەرژەوەندی دوو لایەنی بەدواوە دەبێت, وتی: ئێران و تورکیا دەبێ وێڕای بە ئەنجام گەیاندنی نەخشەرێگای هاوکارییەکان کە لە بەرنامەی هەردوو وڵات دایە, ئامادەی پتەو کردنی پێوەندی تا ئاستی هاوکارییە هەمەلایەنەکان بن.
ئەو پێوەندی دوو وڵاتی بۆ هەردوو لایەن بە باش زانی و وتیشی: هاوکاری ئێران و تورکیا دەبێ بگاتە ئاستی نێودەوڵەتی کە ئەمەش لە پێوەندییە جیهانییەکاندا کاریگەر دەبێت.
لە درێژەدا مەولوود چاوش ئوغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیاش وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی بەدوای گەشەی پێوەندی لە گەڵ ئێرانە, وتی: تورکیا دەوڵەتی نوێی ئێران بە دەوڵەتێکی ئاکام‌خواز دەزانێت و بۆ پتەوکردنی هاوکاری لە گەڵ ئێران جیدییە.
ئەو هەروەها وێڕای ئاماژە بە گۆڕانەکانی ناوچە, داوای هاوکاری لە گەڵ ئێران بۆ بەرەنگاری لە گەل تیروریزم و پێک‌هێنانی ئاسایش لە ناوچەی کرد.