بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەعد ئەلسەعدی لە ئەو بارەوە وتی: پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەس هێزەکانی هاوپەیمانان ناگرێتەوە. بەڵکوو هەموو هێزە بیانییەکان، تەنانەت هێزەکانی تورکیاش دەگرێتەوە.
ئەلسەعدی زیادی کرد: ئەمڕۆکە مەترسیی بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق، زۆرە. هەر بۆیە ئەبێ ئەو هێزانە لە خاکی عێراق دەربکرێن و سەروەریی وڵات بپاریزرێت. ئەگەر وانەبێت، ئەنقەرە درێژە دەداتە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سەروەریی عێراق.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی سادقوون وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بێدەنگە و هاوکاریان دەکات و بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە، دەستێوەردانی ڕاشکاوانە و پێشێل کرانی سەروەریی وڵاتە. هەروەها هاووڵاتیانی کورد، تیچووی هاوکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ تورکیا دەدەن.