بە پێی هەواڵی مێهر، ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە هێرشی کیمیایی تورکیا بۆ باکووری عێراق هەواڵی دا کە بۆتە هۆی ئاوارە بوونی سەدان کەس.
ماجد شەنگالی ڕایگەیاند: هێرشە یەک لە دوای یەکە ئاسمانییەکان و هێرشی کیمیایی تورکیا لە عێراق قەیرانی ئابووری و ئاوارە بوونی جووتیاران و بە جێ هێشتنی باخ و مەزراکانی بەدواوە بووە.
ناوبراو بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشانە و ئاوارە بوونی خەڵک دەخاتە ئەستۆی دەوڵەتی ناوەندی عێراق و هەولێر و دەڵێت: بەغدا و هەولێر دەبێ لە ئامێرە ئابووری و دیپلۆماسییەکان بۆ ڕێگری لەم هێرشانە کەڵک وەربگرن.