سەرۆکی ئەنجومەنی هاواهەنگی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان وتی: ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید فاتمە ئەسەدی لە سنە بەڕێوە چوو و تەرمەکەی لە پاڵ مەزاری ئیمام زادە هاجەرە خاتوو، خوشکی ئیمام ڕەزا دەنێژرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید محەمەد سادات ڕایگەیاند: بە پێی ئەوەی کە تەرمی ئەو شەهیدە دوای 37 ساڵ دۆزراوەتەوە و یەکەم ژنی شەهیدانی دۆزراوە، لە جۆری خۆیدا ڕووداێکی ناوازەیە و بە مەبەستی شی کردنەوەی لایەنەکانی ستەملێکراوی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەتی ئەو شەهیدە زڵم لێکراوە و سووک کردنی هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە و پاڵپشتیانی ناوچەییان بەرنامەیەکی بەربڵاو پێش بینی کراوە.

ناوبراو وتیشی: ڕێوڕەسمی تایبەتی خانمان دونیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە مزگەوتی گشتی سنە و ڕێوڕەسمی تایبەتی پیاوان دووشەممە شەو لە مەهدیەی گەورەی سنە بەڕێوە دەچێت.

ئایەتوڵڵا سەید محەمەد سادات زیادی کرد: هەروەها تەرمی ئەو شەهیدە بە ئامادەبوونی ئاپۆڕای خەڵک و هاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی فاتمە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 25 ی خەزەڵوەر کاتژمێر 9 و 30 خولەک لە مەیدانی ئازادی سنە بەرەو ئیمام زادە هاجەرە خاتوون بەڕێ دەکرێت.