سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ناوچەیی وتی: ئەمریکا لە پرسی ئاشتی لە ئەفغانستان فریوکارانە هەڵسوکەتی کرد و سەرەڕای بەڕواڵەت نیشان دانی دروست کردنی ئاشتی لە ئەو وڵاتە، هیچ پلانێکی بۆ ئەو کارە نەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سێهەمین کۆبوونەوەی گفتوگۆی ناوچەیی لە دێهلی نەو، لێدوانی دا.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی بەشدار لە ئەو کۆبوونەوە وتی: ئێمە بەردەوام جەختمان کردووە و دەیکەین کە ئاشتی خواستنی هەموو خەڵک و لایەنەکانی ئەفغانستانە بەڵام خاڵی گرینگ کە ئەبێ هەمووان بەرەو لای بکێشێرێت، ئەوەیە کە ئەمریکا تەنانەت لە پرسی ئاشتی لە ئەفغانستانیش فریوکارانە هەڵسوکەوتی کرد.

شەمخانی وتی: ئەمریکا سەرەڕای نیشاندانی بەڕواڵەتیی ئاشتی لە ئەفغانستان، هیچ پلانێکی بۆ ئەو کارە نەبوو و تەنیا ئامانجی ناوبراو ڕزگار کردنی خۆی لە زەلکاوێک بوو کە خۆی چێی کردبوو و بەهۆی خۆ بە زل زانینی، ئەفغانستان، ناوچەکە و جیهانیشی تووشی کێشە کرد.

ناوبراو لە درێژەدا بە بە ناوبردنی چەندین رێکار بۆ چارەسەری کێشەی ئەفغانستان لەسەر هەوڵی هەمووان بۆ پێکهێنانی حکومەتی گشت گیر کە هەموو لایەنەکان بگرێتەوە و بەرەوڕوو بوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە ئەو وڵاتە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئیران ڕایدەگەیێنێت کە ئامادەیە هەموو ئیمکاناتی خۆی وەکوو ڕێگای پێوەندی و ئیمکاناتی بەندەری لەوانە چابەهار بۆ چارەسەری ئەو کێشە دابنێت.