بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای داواکاری وشیاری هەموو لا نیسبەت بە پیلانگەلێک کە ئاسایش و پێشکەوتنی عێراقیان کردووەتە ئامانج، ئەو جۆرە ڕووداوانە لە درێژەی بەرژەوەندی لانگەلێکە کە لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوو دەستدرێژیان کردووەتە سەر ئاسایش، سەقامگیری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و بە پێکهێنانی گرووپە تیرۆریستییەکان، بەدوای دەستخستنی ئامانجە وەیشوومە ناوچەییەکانی خۆیان بوون.
خەتیب زادە بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە تەندروستی مستەفا کازمی، هیوای خواست کە خەڵک، دەڵەت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە یەکپارچەییەوە ببنە هۆی گەشەی عێراق.