وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ئەگەر بتوانن کۆڕی خۆیان تۆکمە بکەنەوە دەتوانن ڕۆڵی سازێنەری خۆیان لە بەڕێوەبردنی قەیرانی ئەفغانستان بگێڕن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لە تاران ڕایگەیاند: ئەو کۆبوونەوە دووهەم خولی داهێنانی برا ئازیزەکانمان لە پاکستانەوە بوو.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە لێدوانەکەیدا لە ئەو کۆبوونەوە هێناویە کە دۆخ و هێز لە ئەفغانستان تووشی گۆڕان هاتووە بەڵام ئەم گۆڕانکارییە کاتێک سەقام دەگرێت کە لە داخوازییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەفغانستان تێبگەن. بەم پێیە پێکهێنانی دەوڵەتی گشت گیر زەروورییە و هاوکاتیش هەوڵی وڵاتانی دراوسێ لە ئەو بارەوە پێویستە.

تاڵەبان ئەبێ ئەرکی خۆی بۆ دابین کردنی ئاسایش و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ڕەچاو کردنی مافی گرووپە جیاوازەکان لەوانە ژنان و کەمایەتییە ئایینی و ئێتنیکییەکان و پرسی ئاوارەکان هەوڵ بدات.

خەڵکی ئەفغانستان پێویستی بە یارمەتی مرۆڤدۆستانە لەوانە خۆراک، دەرمان و ڤاکسینی کۆرۆنایە.