کەیوان قادرپوور کەژەوانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بۆکانی بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوالێخۆشبوو کەیوان قادرپوور، کەژەوانی گەنجی بۆکانی لە ساڵی 93 ی هەتاوی توانی ببێتە ئەنجامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئومێدی کەژەوانی ئێران. ناوبراو لەگەڵ ئەو یانە توانی لە کێوی پێنج هەزار و 173 مەتری ئارارات لە وڵاتی تورکیا سەربکەوێت.

لە سێهەمی خەزەڵوەری ئەمساڵ کەژەوانی بە ئەخڵاقی بۆکانی و ئەندامی پێشووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئومێد بەهۆی نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد.

فیدراسیۆنی کەژەوانی ئێران لە پەیامێکدا ئەو کارەساتەی بە بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووە و کۆمەڵگای وەرزش سەرەخۆشی کرد و لە خودای گەورە داوای لێبوردن بۆ ناوبراو و دڵنوایی بۆ بنەماڵەکەی کرد.