بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: ئێمە بەدوای چاکسازی سیاسین. دەوڵەتی داهاتوو دەبێ بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری خەڵک و دابین کردنی ژیانی ئاسایش بۆ هەمووان هەوڵ بدات.
ئەو لە تویتەکەیدا نووسی: سیاسەتی داهاتووی ئێمە هاوکاری لە چوارچێوەی یاسایە. یاسا دەبێ بۆ هەمووان جێبەجێ بکرێت. ئێمە خوازیاری چاکسازی سیاسین. سیاسەتی داهاتووی ئێمە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ پێشێلکارانی یاسیە.