بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی هێرشە خوکژیەکەی ڕۆژی هەینی بۆ سەر مزگەوتی شیعەکان لە قەندهاری ئەفغانستانی لەئەستۆ گرت.
شیاوی باسە کە تەنیا یەک هەفتە دوای هیرشی داعش بۆ سەر مزگەوتی شیعەکان لە قەندوز، دوێنێ هەینیش هێرشێکی هاوشێوە کرایە سەر مزگەوتی شیعەکان لە قەندهار کە تا ئێستا 62 کوژراو و 70 برینداری لێکەوتووەتەوە.
دەوترێت کە چوار کەس بریتی لە سێ خۆکوژ و کەسێکی چەکدار کە تەقەی لە پاسەوانەکانی مزگەوت کردووە، لە ئەو هێرشە ڕۆڵیان گێڕاوە.