بە پێی هەواڵی میهر، پۆلیسی بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆری ئەمریکا بە هۆی پۆشینی جلی کوردییەوە هێرشی کردە سەر زەماوەندێک لە ئەنقەرە و فیلمی کامێراکانی ڕاگرت.
پۆلیس ڕایگەیاند هەندێ سکاڵا بە بۆنەی پۆشینی جلی کوردی و کۆبوونەوەی سیاسی لەم زەماوەندە پێمان ڕاگەیندرا. پۆلیس فیلمی زەماوەندەکەشی وەرگرت چونکوو کەسانێک تێیدا نیشانەی سەرکەوتنیان نیشان دابوو.
ئەم ڕووداوە لە ماماک ڕووی داوە کە ناوچەیەکی ئەنقەرەیە و دانیشتوانی زۆرتر کورد، عەلەوی و کەمینەکانی دیکەن.