بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشكی کوردستان ڕایگەیاند: بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان بەرنامە دانرابوو کە لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەر فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە ساری مەریوان بەڕێوە بچێت بەڵام بەداخەوە تەنیا سەدا 36 ی خەڵکی ئەو شارە ڤاکسینیان وەرگرتووە و هێشتا ئەو شارە نەگەییشتووەتە ئاستی ناوچەیەکی پارێزراو و دوابەدوای ئەوەش بەڕێوەچوونی هەر جۆرە فێستیڤاڵێک لە ئەو ئاستە زۆر مەترسیدار دەبێت.
Publish Date: ٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ١٠:٠٦
سەرۆکی زانکۆی پزیکشی کوردستان وتی: تەنیا نزیک بە سەدا36 ی خەڵکی مەریوان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و بە پێیەش بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی شانۆ لە ئەو شارە زۆر مەترسیدارە.