تەقینەوەیەکی بەهێز لە مزگەوتیشیعەکانی ویلایەتی قەندووزی ئەفغانستان چەندین نوێژخوێنی بریندار کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێه ، ئەمرۆ هەینی تەقینەوەیەکی بەهێز لە مزگەوتی شیعەکان لە ویلایەتی قەندووزی باکووری ئەفغانستان ڕوویدا.

شایەتحاڵان دەڵێن ژمارەیەکی زۆر بریندارن.زانیاری زیاتر بە دەستەوە نییە و بڵاو نەبووەتەوە.