فەرماندەی قەرارگای ناوچەیی باکووری ڕۆژاوای ئەرتەش وێڕای ئاماژە بەوەی کە بوونی ڕژیمی زایۆنی لە سنوورەکانی خۆمان قبووڵ ناکەین، وتی: ئیزنی گۆڕان لە سنوورەکانی وڵات بە کەس نادەین و ئەوە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیرعەلی حاجیلوو وتی: ئیزنی جووڵانەوە بە هیچ گرووپ و لایەنێک نادەین و ئەرتەش و هەموو هێزە چەکدارەکان بە هەموو هێز و توانایانەوە لە سنوورەکاندا خەریکی چالاکین.

ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە مانۆڕی فاتحانی خەیبەر پەیامێکی ڕوونی بۆ ڕژیمی زایۆنی بووە، ڕایگەیاند: ئێران لە دوو سەدەی پێشوودا هەرگیز شەڕکەر نەبووە بەڵام کاتێک مەترسی لە سەر بووبێت، بە هەموو هێزەوە بەرگری لە خاک و وڵاتی کردووە.

ناوبراو داکۆکی کرد: بێگومان کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو جووڵانەوەکانی ڕژیمی زایۆنی کۆنترۆڵ دەکات و لە سەری هەستیارە.

ئەو هەروەها بە وڵاتانی درواسێ وت: وڵاتی دراوسێ لە پڕوپاگەندەی میدیایی و دووبەرەکی خۆ ببوێری. ئێمە ئیزنی گۆڕان لە سنوورەکانی وڵات بە کەس نادەین.