بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، عەدی ئیبراهیم خەدران نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا نیسبەت بە گەڕانەوەی نائەمنی بۆ ئەو وڵاتە کە لە ژێر گوشاری ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، هۆشداریی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، خدران جەختی کرد: عێراق دوای چەند ساڵ کە لەگەڵ کێشە چالاکی گرووپە تیرۆریستییەان بەرەوڕوو بووەتەوە، ئێستا لە زۆربەی پارێزگاکان دۆخێکی ئەمن و سەقامگیری هەیە بەڵام ئەو سەقامگیریە لە درێژەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە نییە.
ئەو پەرلەمانتاررە عێراقییە وتیشی: کەواتە سروشتییە کە ئەمریکییەکان بەدوای گەڕاندنەوەی نائەمنی بۆ عێراق بێت. گەڕاندنەوەی دەیان بنەماڵەی داعشی لە کەمپی ئەلهەولی سووریاوە، یەکەم هەنگاوەکان بۆ دروست کردنی نائەمنی لە عێراقە.