بە پێی هەواڵی مێهر, کۆمیتەی پێوەندییە بیانییەکانی کەجەکە سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئەرتەشی تورکیا نامەی بۆ هەندێ وڵاتانی رۆژاوایی و رێکخراوەی بەرگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی نووسی.
رونی سەردەم بە نوێنەرایەتی پێوەندییە بیانییەکانی کەجەکە نامەیەکی بۆ ئەمریکا, ئەڵمانیا, فەڕەنسە, کەنادا, بەریتانیا, هۆلەندا, رووسیا و وڵاتانیتر, نوێنەرایەتی یەکیەتی ئەورووپا, سکرتێری گشتی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان, کۆمکاری عەرەب و حیزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ناردووە.
لەم نامەدا نووسراوە ئەرتەشی تورکیا لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی خۆی لە باکووری هەرێمی کوردستانی عێراق چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.
هەروەها داوای لەو وڵاتانە کردووە کۆتایی بە بێدەنگی خۆیان بێنن و هەڵویستی خۆیان نیشان بدەن.
Publish Date: ٢٥ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٧:٣٢
کۆمیتەی پێوەندییە بیانییەکانی کەجەکە لە نامەیک بۆ نوێنەرانی وڵاتە رۆژاواییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئەرتەشی تورکیا, داوای لەم وڵاتانە کرد لە بەرانبەر ئەم کردەوەدا بێدەنگ نەبن.