یانەی نەتەوەیی واڵیباڵ کە لە یارییەکانی ئولەمپیکی تۆکیۆ لە بەرانبەر ژاپۆن شکستی هێنا و لە خولی کێبەرکێیەکان چووە دەرەوە، لە فیناڵی قارەمانی ئاسیا سەرکەوت و بەم شێوە تۆڵەی ئەم شکستەی سەندەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، دیداری فیناڵی ٢١ەمین خولی ڕیکابەرییەکانی والیباڵی قارەمانی ئاسیا ئەمڕۆ لە نێوان یانەکانی ئێران و ژاپۆن بەڕێوە چوو کە لە ئاکامدا یانەی نەتەوەیی وڵاتمان توانی میوانداری ئەم یاریانە ببەزێنێت.

یانەی نەتەوەیی والیباڵی ئێران کە بە کادیرێکی تەواو ئێرانی و ڕاهێنەریی بێهرووز عەتایی بۆ ژاپۆن کەوتە ڕێ، لەم خولەی کێبەرکێیەکان تەنیا لە سێتێکدا بەزی و بە سەرکەوتووییەوە بووە قارەمانی ئاسیا.

شیاوی ئاماژەیە ٢١ەمین خولی کێبەرکێیەکانی والیباڵی قارەمانی ئاسیا لە ڕۆژی ٢١ی خەرمانانەوە بە بەشداری ١٦ یانەی سەرتری ئاسیا و بە میوانداری ژاپۆن دەستی پێ کرد و تا ٢٨ی خەرمانان درێژەی بوو.

یانەی نەتەوەیی ئێران لە ساڵەکانی ٢٠١١، ٢٠١٣ و ٢٠١٩ بووە قارەمانی ئاسیا و لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ یەکەم جار بە ڕاهێنەری بێهرووز عەتایی جامی چوارەمی بە دەست هێنا.