فەرماندەی ئەرکانی ناوەندی ئەمریکا لە دیدار لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ لە سەر درێژەی بوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە کوردستانی سووریا و درێژەی پاڵپشتی ئەمریکا لە هێزەکانی هەسەدە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژنراڵ کنت مەکنزی فەرماندەی لێژنەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام لە دیدار لەگەل مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ناسراو بە هەسەدە لە سەر درێژەی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە ئەو هێزانە جەختی کرد.

مەکنزی لە ئەو دیدارەدا جەختی کردووە کە هەسەدە و سوپای ئەفغانستا بە هیچ لەونێک هاوشێوەی یەک نین، چونکوو خۆیانیان بە شێوەیەکی کاریگەر ڕێکخستووە و دەتوانێت لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرشێکدا بەرخۆدان بکەن.

ژنرالی ئەمریکی هەروەها ڕاشیگەیاند کە پێکهاتەی سیاسی و دۆخی ناوچە کوردنشینەکانی سووریاش خاوەن ڕێکخراو و ڕێکوپێکی تایبەت بە خۆیەتی و ناتوانرێت لەگەڵ ئەفغانستان بەرداورد بکرێت.

شاندی ئەمریکا هەروەها کۆبانێی دڵنیا کردووەتەوە کە تا ئەو جێگایەی کە لە توانیدا ببێت هەوڵ دەدات ئیدارەی خۆسەر لە هەر دانوستانێک سەبارەت بە داهاتووی سووریا بەشدار بکات.