بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، "ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، هێزەکانی یەژاستار چالاکییەکیان لەدژی مۆڵگەیەکی سوپای توركیا ئەنجامدا کە شەش داگیرکەری تێدابوە، هەربۆیە بەگازی کیمیاوییو تەقەمەنیی هێرشیانکردبوەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلی، لەئاکامی ئەو چالاکییەدا چوار سەرباز کوژران، دوو سەربازیش برینداربونو مۆڵگەکەش لەگەڵ چەکە کیمیاوییەکانی ناویدا لەناوبران".
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، سوپای توركیا لەنزیک گردی کۆردینە، ڕۆژی 12ی ئەم مانگە، پەکەکەلەدوو قۆڵەوە هێرشیانکردەسەر سوپای توركیا، لەچالاکیی قۆڵی یەکەمدا سێ سەرباز كوژرانو قۆڵی دوەمیش لانیکەم دوو سەرباز كوژران".
ڕاگهیهنراوهكهى ههپهگه لهكاتێكدایه، لەڕۆژى 23ی نیسانی ئەمساڵەوە سوپای توركیا هێرشێكی نوێی بۆسەر ناوچەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەستپێكردوەو تائێستا هێرشەكەكان لەڕێگەی هێرشی زەمینیو ئاسمانییەوە ناوە ناوە بەردەوامیان هەیە.
Publish Date: ١٣ ئەیلوول ٢٠٢١ - ١١:٠٠
ناوەندی ڕاگەیاندنو چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشكرای کردوه، "لەئاڤاشین چوار سهربازو لەمەتیناش پێنج سهربازى دیكه كوژراون".