وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نەجبای عێراق وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ باکووری ئەم وڵاتە، وتی: بێدەنگی دەوڵەتی بەغدا لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا مەترسیدارە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز، نەسر ئەلشەمری کاردانەوەی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە نیشان دا. ئەو وتی: سەربازانی تورکیا تەنیا لە مانگی ئاگۆستدا ٢٦ سەرباز و خەڵکی سیڤیلیان کوشتووە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: کردەوە دەستدرێژانەکانی تورکیا لە باکووری عێراق لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە بینەری بێدەنگی دەوڵەتی بەغدا لەم بوارە داین.

پێشتریش عەبدولخالق ئەلعەزاوی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پارلەمانی عێراق کاردانەوەی بە کردەوەکانی ئەم دواییانەی تورکیا نیشان دا و وتی: هێرشی تورکیا بۆ باکووری عێراق دەبێتە هۆی دەستێوەردانی بیانییەکان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق.

ئەو داکۆکی کرد: دۆخی عێراق و قەیرانەکانی دەبێتە هۆی ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە بۆ ڕاگرتنی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق هەوڵ ئەدات.