بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تلوع نیوز، بەهلوول بەهیج، لە فەرماندەکانی بەرەی پەنجشیر و والی پێشووی ئە ویلایەتە لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی تاڵیبان لە ئابدەرەی پەنجشیر گیانی خۆی لەدەست دا.
سەرچاوە خۆجەییەکان وتوویانە کە بەهلوول بەهیج لە گەورەکانی جەهاد و بەرخۆدانی پەنجشیر بووە و لە کەسایەتییە گرینگەکانی شەڕ دژی تاڵیبان دەهاتە ئەژمار.
دەوترێت ناوبراو لە فەرماندە جەهادییەکانی نزیک لە ئەحمەد شا مەسعوود، لە شەرەکانی پەنجشیر بوو و لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەش لە پاڵ ئەحمەد مەسعوود خەریکی شەڕ لە پەنجشیر بووە.
بەرەی پەنجشیریش ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردووەتەوە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویە: فەرماندە بەهلوول بەهیج لەلایەن هێزەکانی پاکستانەوە لە ئابدەرەی پەنجشیر شەهید بوو. ناوبراو لە موجاهدە گەورە و سەربڵندەکانی ئەفغانستان بوو.