بە پێێ هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلجەزیرە، ئەحمەد مەسعوود ڕێبەری ڕێبەری بەرەی بەرخۆدانی ولایەتی پەنجشیری ئەفغانستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ئەفغانستان پاش ڕووداوەکانی ئەم دواییانە ڕەنگە ببێتە وڵاتێکی بەجێماو و دواکەوتوو.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرەی بەرخۆدان لە پەنجشیر خەریکی شەڕ لە گەڵ تاڵەبانە، وتی: بەرەی بەرخۆدان تا ئازادی وڵات و سەرکەوتنی ئەفغانستان شەڕ دەکات.
مەسعوود هەموو خەڵکی ئەفغانستانی بۆ شەڕ دژی تاڵەبان بانگهێشت کرد و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد دەوڵەتی تاڵەبان بە فەرمی نەناسن.
ئەحمەد مەسعوود ئەفغانستانی داهاتوو وڵاتێکی دواکەوتوو، تاریک و دوور لە فەرهەنگ و هونەر و هەروەها وڵاتێکی تەنیا لە بواری سیاسی و ئابووری لە دونیا دەبێت.
ڕێبەری بەرەی بەرخۆدانی پەنجشیر وتیشی: لە گەڵ هەموو ئەو کەسانەی لە بەرانبەری تاڵەباندا چەک هەڵدەگرن، هاوکاری دەکەین.