بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وێرای ئیدانە کردنی رووداوەکانی شەوی رابردووی ولایەتی پەنجەشیری ئەفغانستان وتی: هەواڵەکانی پەنجەشیر جێی نیگەرانیە.
دانوستانی ڤیەن دەبێ لە بەرژەوەندی ئێران بێت
خەتیب زادە وتی: ئەگەر لایەنێک بیەوێت لە بەستێنی تەکنیکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کەڵکی سیاسی وەرگرێت ، تاران وڵام دەداتەوە.
وتیشی : پەیوەندی و گفتوگۆی ئێران و ئاژانس ی ئەتۆمی لە سەر بابەتی تەکنیکی بەردەوامە.
ئێران چەندین جار وتوویەتی دانوستانەکان دەبێ بەرژەوەندی ئێران دەستەبەر بکات چونکوو ئەم چەند ساڵە بەرژەوەندیئێران بە هۆی پێشێلکاری ئەمریکاوە نەهاتووەتە دی.
هاوردەی 20 میلیون دۆز ڤاکسێن تا سێ حەوتەی داهاتوو
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تا سێ حەوتەی داهاتوو 20 ملیون دۆز ڤاکسێنی کۆرۆنا دەهێنرێتە ناو ئێران.
هێرشی بیانی بۆ سەر پەنجشیر ئیدانە دەکەین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هێرشی شەوی رابردووی بیانییەکان بۆ سەر پەنجشیر ئیدانە دەکەین.