بە پێی هەواڵی مێهر، حەسەن خۆشخوو، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی چاودێری بۆ سەر فڕۆکەخانەکان، کۆمپانیاکان و ئەنستیتۆ ئاسمانییەکانی وڵات وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەموو فڕینەکان بۆ ئەفغانستان هەڵوەشاونەتەوە، وتی: بە بۆنەی کێشەکان و گۆڕانە سیاسییەکان لە ئەفغانستان، فڕین بۆ ئەو وڵاتە بە هیچ شێوەیەک ئەنجام نابێت.
ئەو وتیشی: سەفەر بۆ وڵاتە جۆراوجۆرەکان پێوەندی بە یاسای وەرگرتنی موسافیر لەو وڵاتانە هەیە هەڵبەت ئێستا هەندێ لە وڵاتان وەکوو عێراق ڤیزای تاکەکەسی بۆ موسافیرەکان دەرناکەن.
خۆشخوو ڕایگەیاند: وەرگرتنی موسافیر بۆ عێراق تەنیا بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە و دیپلۆماتەکانە و بە هیچ شێوەیەک ڤیزای تاکەکەسی دەرناچێت، گەرچی هەندێ لە ئاژانسەکان لەم بوارەدا کاری نایاساییان ئەنجام دا بەڵام دەبێ خەسارەکەی بدەن.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: لە کاتی پشوو بوونیشدا هەندێ موسافیری ئێرانی بۆ عێراق سەفەریان کرد بەڵام بە هۆی ئەوەی کە هیچ ڤیزایەک بۆ ئەوان دەرنەکرا بوو، ژمارەیەکیان لە فڕۆکەخانەدا ئاوارە بوون.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێستا فڕینەکانی تورکیا بەردەوامە و موسافیرەکان دەتوانن بلیت وەربگرن و سەفەر بکەن بەڵام هێشتا تۆڕی گەشتیاری بەڕێوە ناچن