بە پێی هەواڵی مێهر، تاگس شاو، بەشی هەواڵدەری تەلەفیزیۆنی ئاڵمان، لە زاری یەکێک لە فەرماندەی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریاوە هۆشداری داوە کە ژمارەی گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا خەریکە زیاد دەکات.
بە پێی ئەم هەواڵە، ئەبوو وائێل پێی وایە سەرکەوتنی تاڵەبان لە ئەفغانستان، داعشییەکان بەهێزتر دەکاتەوە.
ئەو سەبارەت بە بەربڵاو بوونەوەی چالاکییەکانی داعش لە رۆژهەڵاتی سووریا هۆشداری دا و هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا بێ پشتیوانی ئەمریکا ڕەنگە توانای بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ ئەم گرووپەیان نەبێت.
شیاوی ئاماژەیە میلیشیا داعشیەکان لە مانگی پێشووی زایینی تەنیا لە پارێزگای دەیرەزوور لانیکەم 18 ئۆپەراسیۆنی چەکداری و هێرشی تیرۆریستییان ئەنجام داوە.