بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سدیق ئەکبەری سەرپەرشتی گرووپی فەرهەنگی و هونەری دیلان ورمێ ڕایگەیاند کە لە دوو ساڵی دواییدا بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە فێستیڤاڵە فۆلکلۆرەکانی هەڵپەڕکێ و مۆسیقا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوون.
ناوبراو دریژەی دا: ئەو گرووپەی ئێمەس ئەمساڵ توانی بە بەشداری لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە بەشی هەڵپڕکێی فۆلکلۆر و مۆسیقا پلەی یەکەمی کێبڕکێیەکان وەدەست بهێنێت.
ئەکبەری وتیشی: قۆناغەکانی وێنەگری کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چووبوو، بە یارمەتی و هاوڕێی ستۆدیۆ ڕۆژبین، بە سەرپەرشتیاری ئەرشەد نیروومەند، ئامادە کرا.
سەرپەرشتی گرووپی فەرهەنگی و هونەری "دیلان ورمێ" سەبارەت بە شانازییەکانی ئەو گرووپە ڕایگەیاند:لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەرمەنستان لە ساڵی 98 لە دوو بەشی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ پلەی یەکەممان بەدەست هێنا. هەروەها لە فێستیڤاڵی گەورەی ئیسپانیا پلەی دووهەممان دەست خست و ساڵی ڕابردووش مۆڵەتی ئەندامێتی فەرمی لە ئەنجومەنی فۆلکلۆری ئەورووپامان وەرگرت.