پارێزگاری کوردستان وتی: لە پێنج مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا، بە پێی ئاماری گومڕوگ 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی سنووری لە سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی بەرپرسانی پارێزگایی بواری ئابووری و دارایی لە پارێزگای کوردستان بە وتنی ئەوەی کە دۆخی پارێزگا لەچاو پارێزگاکانی دیکە لە بواری ژێرخانەوە لاوازترە، زیادی کرد: سەرەڕای هەموو کێشەکان توانیمان کارگەلیک باش و بەرچاو ئەنجام بدەین.

بەهمەن مورادنیا درێژەی دا: لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ و بە پێی ئاماری گومڕوگ 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی سنووری لە سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە کە تا کۆتایی ساڵ ئەو ڕەقەمە زۆر زیاتر دەبێتەوە.