بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید کەمال حسێنی، سەبارەت بە کێشەکانی بواری هەناردە کردن لە سنووری باشماخ، ڕایگەیاند: ژمارەی بارهەڵگرگەلێک کە بە شیوەی ڕۆژانە لە سنووری باشماخەوە هاتوچۆ دەکەن نزیک بە 100 بۆ 150 دەگات کە زۆربەی بارەکانیان کاشی، سەوزەمەنی، کاهوو، کەلەم، سیر، پستە و خۆراکە.
ناوبراو زیادی کرد : ڕێژەی هەناردە کردن لە چاو ساڵانی پێشوو بە هۆی کۆرۆناوە کەمی کردووە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ داخرانی سنوورەکان و هەروەها کەمبوونی حەوشەی خالی کردن و باردانی کاڵا هەناردەییەکان بەهۆی بەڕێوەچوونی گەڵاڵەی ڕێکخستن، چوونەوەی کارەبای سنووری باشماخ لە لووتکەی کاری گومڕوک و راگیرانی چەند کاتژمێرەی ئۆتۆمبیلەکان بۆ چوونە دەرەوە و هاتنە ژوورەوە؛ لە ڕاستیدا بۆ گەشەی هەناردەیی سنووری باشماخی مەریوان ئەبێ ڕێکخراوی گواستنەوەی جادەیی سەرەنجی زیاتر بخاتە سەر ژێرخانەکان.
حسێنی بە ئاماژە بە زیاد بوونی نرخێ کرێی گواستنەوەی بارهەڵگرە عێراقییەکان بۆ کاڵا هەناردەییەکان، وتی: جیاوازی نرخی دراوی نێوان ئێران و عێراقیش لە کەم بوونەوەی ئاستی هاوردە و بردنەکان کاریگەر بووە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە ئامژەی کردە سەر کێشەکانی دیکەی سنووری باشماخ و وتی: دڵخواز بوونی کار کردنی گومڕوکی عێراق لە ڕادەست کردنی کاڵا هەناردەییەکانیش بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی تێچووەکان کە ئەوەش بۆ خۆی لە کەم کردنەوەی ئاستی کاڵا بازرگانییەکان کاریگەری هەبووە بەڵام ئەبێ ئەوە بزانین کە هەمان کاڵا بە بێ کێشە لە سنوورەکانی دیکەوە ڕەوانەی بازاڕی عێراق دەکرێت.