فەلەکناز ئوجا نوێنەری هەدەپە هێرشی تورکیا بۆ سەر شەنگالی جەنایەت دژی مرۆڤایەتی و درێژەی رێگای داعش بۆ لەناوبردنی ئێزدییەکان وەسف کرد و پارتی و حکومەتی عێراقیشی بە هاوبەشی لە ئەو هێرشانە تاونبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فلکناز ئۆجا نوێنەری هەدەپە، لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر شەنگال، ئەو هێرشانەی جەنایەت دژی مرۆڤایەتی وەسف کرد و ئەو کەسانەی کە لە ئەو بارەوە بێدەنگیان ڕاگرتووە بە بەشداری لە ئەو کوشتوبڕانە تاوانبار کرد.

شەڕکەرەکانی تورکیا لە 17 ی ئۆگۆست هێرشی ئاسمانیان کردە سەر گوندی سەکینە لە شەنگال. لە ئەو هێرشە، 8 کەس لەوانە 4 هێزی فریاکەوتن گیانیان لەدەست دا و لانیکەم 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.

فەلەکناز ئۆجا نوێنەری هەدەپە لە باتمان، بە لێکدانەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال و هەروەها گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، وتی کە ئەوەی کە لە شەنگال و ئەفغانستان ڕوو دەدات پێکدادان لە نێوان هێزەکانی دیمۆکراتیک و ئازادی خواز لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هێزەکانی پیسی دوژمنایەتی دژی ژنان و مرۆڤایەتییە کە لە قاڵبی داعش و تاڵەبان خۆی دەرخستووە.

ئەو نوێنەرەی هەدەپە بە بەرپرس وەسف کردنی پارتی و حکومەتی عێراق بەهۆی بەشداری لەگەڵ هێزەکانی تورکیا، وتی: ئەگەری هەرێمی ئاسمانی بۆ فڕۆکەکانی تورکیا داخرابا، ئەمڕۆکە ئەو کەسە سڤیلانە گیانی خۆیان لەدەست نەدەدا.