بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە لێدوانێدا بەبۆنەی دەیەمین ڕۆژی موحەڕەم بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی بێ بڕاوەکانی ئێران لە هاوپەیمانەکانی، پاڵپشتیانی ئەمریکا لە لوبنانی خستە بەردەنگەوە و داوای لێیان کرد کە ئەزموونی ئەفغانستانتان لەبەرچاو بێت.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیل یەکمایەتی ئامانجەکانی ئێمەیە.
ناوبراو جەختی کرد: ڕۆژێک دێتە کە داگیرکەرانی ئیسرائیلی فەلەستین بەجێ بهێڵن چونکوو ئەوە کۆتایی هەموو داگیرکەرانە.
دەسخۆشی لە عێراق بۆ ئامادەیی پاڵپشتی لە پیرۆزییەکانی فەلەستین
ناوبراو زیادی کرد: خوازیاری ئەوەین کە پاڵپشتی لە پیرۆزییەکان ئەرکی هەموو بەرەی بەرخۆدان بێت نەک بەس فەلەستینییەکان.
عێراقییەکان لە بواری ڕاوێژکاری ئەمریکی ئەزموونی ئەفغانستان لەبەرچاویان بێت
نەسروڵڵا لە درێژەدا وتی: دوای شکستی ئەمریکا لە ئەفغانستان، چاوەکان بەرەو داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق و سووریایە. بڕیاری عێراق بۆ دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی دەستکەوتێکی گەورەیە. عێراقییەکان ئەبێ وەکوو ئەزموونی ئەفغانستان بڕواننە ڕاوێژکاریی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە.
یەکەم پاپۆڕی سووتەمەنی لە ئێرانەوە چەند کاتژمێری دیکە بەرەو لوبنان ڕێدەکەوێت
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا سەبارەت بە قەیرانی سووتەمەنی لە ئەو وڵاتە وتی: یەکەم پاپۆڕی سووتەمەنی لە ئێرانەوە تا چەند کاتژمێری دیکە ڕێدەکەوێت و پاپۆڕگەلێکی دیکەش بەدوایدا دێن بەڵام یەکمایەتی ئەو سووتەمەنیانە مازۆتە.
باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕێکخەری شەڕی ئابووری دژی گەلی لوبنانە
نەسروڵڵا جەختی کرد: باڵوێزخانەی ئەمریکا شەڕی ئابووری و مێدیایی لە لوبنان ئیدارە دەکات و خەڵک هان دەدات.
ئێران دەستێوەردانێکی لە پێکهێنانی کابینەی لوبنان نییە
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئیران دەستێوەردانێکی لە پێکهێنانی کابینەی لوبنان یان داخستنی نییە بەڵکوو ئەوە لایەنە بیانییەکانی دیکەسن کە ئەو کارە دەکەن.