حکومەتی تورکیا ناوی بینایەکی مێژوویی سەدەی 17 کە لەلایەن کوردەکانەوە چێ کراوە، لە مزگەوتی کوردەکانەوە بۆ مزگەوتی تورکەکانی گۆڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی گۆڕینی بینا مێژووییەکانی کوردەکان لە تورکیا، لەناو بردنی هەندێک بینای مێژوویی و فەرهەنگی کوردەکان، ڕێکخراوی میئراتی فەرهەنگی تورکیا ناوی بینایەکی مێژوویی کۆنی لە کیلیسی لە مزگەوتی کوردەکانەوە بۆ مزگەوتی تورکەکان گۆڕی.

بە ڕاپۆرتی ئارتی گرچک، بینای مزگەوتێکی مێژوویی کە لە سەدەی حەڤدەیەم لەلایەن کەسێک بە ناوی " کورد حسێن ئاغا" لە کیلیس چێ کراوە و ساڵەکان هەر بە ناوی مزگەوتی کوردەکان دەناسرێت، بەبیانووی نۆژەن کردنەوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، ناوەکەیان گۆڕدراوە.

وەزارەتی فەرهەنگ و گشتیاری تورکیا ڕایگەیاندووە لەبەر ئەوەی کە ئەو مزگەوتە نعژەن کراوەتەوە و لە بینا کۆنەکە جگە لە منارەیەک هیچ نەماوە، بەو بۆنەوە بە ناوی مزگەوتی تورکەکان ناو نراوە.

زۆربەی هاووڵاتییە کوردەکان بە بڵاو کردنەوەی بەێنەیەک لە ئەو بینا مێژووییە لە ئەو کارەی حکومەتی تورکیا وەکوو " کۆمەڵکوژی فەرهەنگی کوردەکان" ناویان بردووە.