وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن هیچ پلانێکی بۆ بەفەرمی ناسینی تاڵەبان وەکوو دەسەڵاتی نوێی ئەفغانستان نییە، بەڵام ئەگەر هەندێک چاوەڕوانی ئێمە بەدی بێت، ئەوە بە فەرمیی دەناسین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە کاتی واشنتۆن ڕایگەیاند: دەوڵەتی داهاتووی ئەفغانستان کە مافی بنەمایی خەڵک بپارێزێت؛ پەناگەی تیرۆریستەکان نەبێت و مافی ژنان وەکوو نیوەی حەشیمەتی وڵات بپارێزێت، دەسەڵاتێکە کە ئێمە دەتوانین لەگەڵی کار بکەین.

شیاوی باسە، تاڵەبان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی دووفاقەیی ڕایگەیاند کە مافی ژنان لە چوارچێوەی شەریعەتی ئیسلام ڕێزی لێ دەگرێت و بەڵێنی دا کە بەستێن بۆ دەستخستنی کار و خوێندنیان خۆش بکات.