سەلاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند: گەر خەڵک بیانەوێ بۆ هەڵبژاردنەکان خۆی کاندید دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە دواهەمین دیمانەی خۆیدا داوای لە سیاسەتوانان کردووە لە پێک هێنانی ڕەگەزپەرستی و دووبەرەکی پارێز بکەن. هەروەها وتیشی گەر خەڵک بیانەوێ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری خۆی کاندید دەکات.

ئەو سەبارەت بە قەیرانی پەنابەرانی تورکیاش وتی: ئەوەی لە ئالتین داغ ڕووی دا نیشانی دا کە زمانی سیاسەت لە پێک هێنانی هەستی ڕەگەزپەرستانەدا کاریگەرە بۆیە سیاسەتوانان دەبێ لە وتەکانیاندا لە پێک هێنانی هەستی دووبەرەکی و ڕەگەزپەرستی خۆ ببوێرن. ئێمە دەبێ بزانین 5 ملیۆن کۆچبەری دانیشتووی تورکیا مرۆڤن. گەر بڕوامان بەمە نەبێت، قەیرانی پەنابەری وەکوو بۆمبێک دەتەقێتەوە.

دەمیرتاش وتیشی: بۆ چارەسەر کردنی کێشەی پەنابەران دەبێ سەرەتا بەرنامەی کورت خایەن و درێژ خایەن و ژێرخانی پێویست بۆ وەرگرتنی پەنابەران ئامادە بکرێت. بە بێ پشتیوانی کۆمەڵگا ئەم قەیرانە چارەسەر نابێت.

ئەو هەروەها لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کاندید دەبێت یان نە، وتی: ئامادەیی ئەوەم هەیە خەڵک و حیزب هەر ئەرکێک بە من دەسپێرن، بە شانازییەوە بەڕێوەی ببەم. ئەمە کاندید بوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریش دەگرێتەوە.