وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەمیشە لە پاڵ دراوسێی خۆمان، ئەفغانستان دەبین و هەموو هەوڵی خۆمان بۆ گەییشتنیان بە ئاشتی و ئاسایش دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە سەبارەت بە دوایین دۆخی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان و هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە بە وردی و لە نزیکەوە گۆڕانکارییەکان شوێنگیری دەکەین و لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە پێوەندیداین. هەر ئەو جۆرە کە دکتۆر زەریف لە تویتتەر جەختی کرد ئێران لە هەموو ئیمکانات و ڕێگاچارەکان بۆ ئاسانکاری گفتوگۆکان لە ئەفغانستان کەڵکی وەرگرتووە و لە داهێنانی ئەنجومەنی هاواهەنگیش پێشوازی دەکات.

ناوبراو جەختی کرد: ئێران هاوبەشیی مێژوویی، شارستانیەت و فەرهەنگی لەگەڵ ئەفغانستان هەیە لە ئەم کاتە هەستیار و چارەنووسسازەشدا بە هەموو توان و سەرەڕای هەموو سنوورەکان، لە پاڵ خەڵکی موسڵمان و دراوسێیخۆمان دەمێنین.

خەتیب زادە زیادی کرد: ئێران وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە توند بوونەوەی توندوتیژییەکان لە ئەفغانستان، هەموو لایەنەکانی بە کەم کردنەوەی توندوتیژی، پاراستنی ئاسایش و هەوڵ بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانە لە ڕێگای گفتوگۆوە بانگهێشت دەکات.