بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا داوای کرد ئاسایشی ئەو شارۆمەندانەی ئەفغان کە دەیانەوێ لە ئەفغانستان بڕۆنە دەرەوە، دابین بکرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، جوزف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا لە پەیامێکی تویتەریدا کاردانەوەی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ئەفغانستان و کۆنترۆڵی ئەم وڵاتە لە لایەن تاڵەبانەوە نیشان دا.

ئەو داوای کرد ئاسایشی ئەو شارۆمەندانەی ئەفغان کە دەیانەوێ لە ئەفغانستان بڕۆنە دەرەوە، دابین بکرێت و وتیشی: خەڵکی ئەم وڵاتە شایانی ژیانی باشترن.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا لە حاڵێکدا باسی دابین کردنی ئاسایشی مرۆڤەکان لە ئەفغانستان دەکات کە چوونە دەرەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەم وڵاتە بووە هۆی بەزینی کابول و سەرکەوتنی تاڵەبان.