فەرماندەی ئینتزامی مەهاباد لە دەستگیر کرانی کەسێک وەکوو گومانلێکراو بە ئاگرتێبەردانی پەیکەرەی مامۆستا هەژار لە مەهاباد هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگی محەمەد تەوحیدی ڕایگەیاند: بە لێکۆڵدانەوەی ڕێکوپێکی فیلمی کامێراکانی دەڤەری شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵەکانی پۆلیس، کەسێک وەکوو گومانلێکراو، دەستگیر کراوە.

ناوبراو وتیشی: لەکاتی تەواو بوونی ڕەوتی لێپرسینەوە، تەواو کردنی دۆسیەکە و ئەنجامەکان، هەواڵەکە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

شیاوی باسە کە کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی پێنجشەممە کەس یان کەسانێکی نەناس پەیکەرەی مامۆستا هەژاریان لە مەهاباد ئاگر دا.