ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی نێودەوڵەتی: تەنانەت ئیسرائیلییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەوڵیان داوە کە بە سناریۆی پاپۆڕەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عەمان ڕێگری بکەن لە هاتنی باڵوێزە ئەورووپاییەکان و وەفدەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ تاران،و تەنانەت هەڕەشەیان لێیان کردووە.
خستنە ژێرپرسیاری هەڵبژاردنی ئێران و پاشان هەوڵ بۆ داخراو نیشان دانی سیاسەتی دەرەوەیی ڕەئیسی و دواتر گوشار خستنە سەر ئێران و گەمارۆی ئابوری لە ئامانجە گرینگەکانی ئەم ڕەوتە بوو.
دۆسیە دروست کردن و هەوڵی هەندێ ڕەوتی میدیایی زایۆنی و ڕۆژاوایی بۆ داخراونیشان دانی کەشی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی نوێ ئێران بەردەوامە و هێشتا فۆکوسیان لە سەر ئەم بابەتەیە.
بەڵام هاتوچۆی کەسایەتییە سیاسییەکانی جیهان بە جوگرافیای جۆراوجۆر بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن نیشانی دا کە تەعامول و هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە گوێرەی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێران و فۆکۆس لە سەر پەیوەندی ئابوری و سیاسی یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی دەوڵەتی داهاتووە کە ئەم پەیامەیان کەسایەتییەکانی جیهان وەرگرت.
سەرەڕای کۆڕۆنا، ئاسایی بوو کە هەندێ لە سەرکردە و سەرۆک کۆمارەکان لەوانە سەرۆک کۆماری پاکستان و چین و ڕووسیا لە ئاستی باڵادا بەشدار نەبن و نوێنەر بنێرن بەڵام لە چاو کەسایەتییەکانی تری جیهان و ساڵانی رابردوو ئەم ڕێوڕەسمە جیاوازی بەرچاوی بوو.
بە گشتی دیپلۆماسی تەعامول و هاوکاری لە هەڵوێستی بەهێز و پەیوەندی بە گوێرەی دروسێتی و بەردەوامیی ڕێگای گوفتمانی بەرخۆدان لە سەرەکیترین بنەماکانی دەوڵەتی ڕەئیسیە.
شیاوی ئاماژەیە کە وەفدی دیپلۆماتیکی 73 وڵاتی جیهان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دەکەن.
وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی درواسێ بە چەندین نوێنەر بەشدارییان کردووە. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆک کۆمارانی چەندین وڵاتی ناوچەکە و جیهان و وەفدی نوێنەرایەتی و پەرلەمانی و باڵوێزی وڵاتان ئەمڕۆ بەشداریی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕەئیسی دەکەن.