وەزیری دەرەوەی سووریا بە ئاماژە بە ڕوانگەی دوژمنانەی وڵاتانی ڕۆژاوایی هەمبەر دیمەشق وتی: وڵاتانی ڕۆژاوایی بە درۆبێژییەکانیان ڕێگری دەکەن لە گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، فەیسەڵ مقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە روانگەی دوژمنانەی وڵاتانی ڕۆژاوایی هەمبەر دیمەشق بە توندی ڕەخنەی گرت. ناوبراو وتی: ئێمە لەگەل وڵاتی ڕووسیا هەوڵی زۆرمان داوە تا بەستێن بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ خاکی خۆیان خۆش بکەین.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مقداد داکۆکی کرد: سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانەی کە دراوە، وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ڕێگای درۆبێژی و پاگەندەی درۆوە هەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لە گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ خاکی خۆیان.

هەروەها مقداد چەند ڕۆژ پێشیش ڕایگەیاندبوو: پرسی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ وڵات هێشتا لەگەڵ سیاسی کاری و گوشاری توندی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەرەوڕوویە و دەیانەوێت لە ڕێگای گوماناوی نیشاندانی دۆخی ناوخۆیی سووریا ئەو خەڵکە هان بدەن بۆ نەگەڕانەوە بۆ وڵەتەکەیان.